نۆ سەرکردەى داعش لە نەینەوا کوژران

KNN : Kurdish News Network
10:12 - 13/05/2022
عێراق

لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی سوپای عێراق و هێزەکانى پۆلیسى فیدرالى چەندین تیرۆرستی سە ربە ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای نەینەوا کوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە ، سوپای عێراق و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە باشوری شاری موسڵ ئۆپراسیۆنێکیان بۆسەر ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستپێکردوە .

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە لەکاتی ئۆپرسیۆنەکەدا چەندین تیرۆرسیت لە ناحیەی مەحەلەبیەی نزیک چیای عایدە لە سنوری شاری موسڵ کوژراون، وبەپێى زانیاریەکانیش لەناو کوژراوەکاندا  کەسی دیاری ناو ڕیکخراوەکەن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەکوژرانی نۆ لەو تیرۆرستانە کردوە کەلەو ناوچانەدا خۆیان حەشارداوە و ڕوبەڕوی هێزە ئەمنیەکانی عێراق بونەوەتەوە.

149 جار خوێندراوەتەوە