یەكێتی ئەوروپا لە ترسی وەستانی گەشەی ئابوری و لێکەوتەکانی بازاڕەکانیدا بڕیاریدا
بە سوککردنی سزاکانی سەر نەوتی خاوی روسیا و بەو هۆیەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی
بەرچاو دابەزی.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە
بازاڕەکانی جیهان بە (106)دۆلار و (11) سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت. بەمەش نرخەکەى
بەراورد بە دوێنێى شەش دۆلار دابەزیوە.
هاوکات، بەرمیلێك نەوتی خاوی تەکساسیش بە
(103) دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
میدیاکان بڵاویانکردوەتەوە، چاوەڕوان
دەکرێت یەکێتی ئەوروپا سزای قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی روسیا لەلایەن
بارهەڵگرەکانییەوە کەم بکاتەوە.
لەدواى دەستپێکى جەنگى روسیا و ئۆکرانیا و
سەپاندنی چەند سزایەك بەسەر مۆسکۆدا نرخى نەوت بەخێرایى روى لەبەرزبونەوە کرد،
بەشێوەیەک نرخەکەى گەیشتە سەروى (130) دۆلار.
163 جار خوێندراوەتەوە