کەشناسی: سێ رۆژ بارانی بەلێزمە دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
04:07 - 09/05/2022
کوردستان
+
-

کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی کەشوهەوای چوار رۆژی داهاتوی هەرێم و پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، رۆژی سێشەممەی داهاتو تاوە باران و بارانی بەلێزمە لە کاتە جیاوازەکانی رۆژدا لە پارێزگاکانی هەرێم دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە رۆژی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

کەشناسی عێراق دەشڵێت: رۆژی پێنجشەممە باران بارانی بەلێزمە دەبارێت و لە کاتە جیاوازەکانی رۆژدا بارانی بە خوڕ دەبارێت و هەورە تریشقەی زۆریش دەبێت.

باسی لەوەشکردوە، رۆژی هەیینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و دوانیوەڕۆ دەبێتە هەوری تەواو و بارانی بەلێزمە دەبارێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردادێت.

7977 جار خوێندراوەتەوە