تەندروستی سلێمانی رێنمایی پێویستی بۆ خۆپارێزی لە کاریگەرییەکانی خۆڵبارین بڵاوکردەوە، بەو پێیەی کاریگەری ئەوتۆی
لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
رایگەیاند: هەڵمژینی ئەو
هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز بە شێوەیەکی
گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین چەند ڕێنماییەکی تەندروستی جی بەجێ بکەن.
ئاماژەی چەندین ڕێگای
خۆپارێزی هەیە کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی چەند ڕێنمایی بن لە ماڵەوە لەوانەش:
١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە
تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
٢- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک
ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی
بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
٥- خواردنی میوە و سەوزە
بەبەردەوامی.
٦- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان
و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری
پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەروی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
۷- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی
نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (122) بکەن.
256 جار خوێندراوەتەوە