جاکی هەنت برۆمەرسما، ژنێکی بەرەگەز ئەفەریقییە کە بەهۆی شێرپەنجەوە قاچێکی لەدەستداوە و دوای بەشداریکردنی لە چاڵێنجێکدا توانی ریکۆردی جیهانی بشکێنێت بۆ راکردن لەجۆری یەک لەدوای یەک.
جاکی هەنت برۆمەرسما تەمەن 46 ساڵان لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمەوە 42 کیلۆمەتر لە رۆژێکدا رایکردووە، بۆ ئەو ماوەیەش بە بەردەوامی هەر رۆژێک راکردنەکەی پێنج کاتژمێرى خایاندووە.
جاکی رۆژی شەممە (30ی نیسان) توانی بۆ 114 هەمین جار لەسەر یەک ئەم کارە بکات و ناوی لە کتێبی گینسدا تۆماربکات.
ئەو خانمە ئەفەریقییە بە کەناڵی (بی بی سی) وتووە: "بەشێکی من زۆر ڕازیم کە پێشبرکێکەم تەواو کردووە، بەڵام بەشێکی تری من هێشتا دەیەوێت رابکات".
جاکی باسی لەوە کردووە، لەو ماوەیەدا زۆر ماندوو بوە و ئازاری زۆری چەشتووە، دوای تەواو بونی پێشبڕکێکە و شکاندنی ریکۆردەکە، لە ئێستادا لەشی وردە وردە بەرەو باشبونەوە دەروات، لەدوای 114 جار راکردن.
جاکی لە ئەفەریقای باشوور لە دایک بووە و گەورە بووە، بەڵام ئەزموونی ژیانی هەیە لە ئینگلتەرا و هۆڵەندا، ئەو قەرزداری راکردنە، چونکە وەرزش متمانەی پێ بەخشیوە کە پێی وابوو لەوانەیە هەرگیز جارێکی تر نەکەوێتەوە سەرپێکانى.
392 جار خوێندراوەتەوە