تەندروستى کەرکوک
ئامادەکارى دەکات بۆ چارەسەرکردنى توشبوانى تاى خوێنبەربون و نەخۆشخانەیەکى کۆڕۆنا
بۆ توشبوانى تاى خوێنبەربون تەرخان دەکات.
دکتۆر. نەبیل حەمدی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک بە (KNN)ى راگەیاند: بەهۆی
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی تای خوێن بەربون لە نۆ پارێزگای عێراق
چەند ئامادەکاریەکمان کردووە کە یەکێک لەوانە تەرخان کردنی نەخۆشخانەی (شیفای14) کە
لە پێشووتردا تایبەت بوو بە چارەسکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئێستا کراوەتە
نەخۆشخانەیەک بۆ چارەسەکردنی توشبووانی تای خوێن بەربون.
نەبیل حەمدی وتیشی،" نەخۆشخانەکە کراوە بە دو بەش کە بەشێکیان تەرخان
کراوە بۆ ئەوە کەسانەی گومانی ئەوەیان لێدەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێن بەربون بوبن
و بەشی دووەمی نەخۆشخانەکەش تایبەتە بە چارەسەکردنی ئەو نەخۆشانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ئاشکراشى کرد، تائـێستا لە کەرکوک هیچ حاڵەتێکى توشبون بە تای خوێنبەربون
تۆمارنەکراوە، بەڵام لەئێستاوە ئامادەکارى دەکەن بۆ هەر حاڵەتێک.
پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت و نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، رێژەى (40%)ى ئەو کەسانەى توشى دەبن پێى دەمرن و ماوەیەکیشە چەند حاڵەتێک لە پارێزگاکانى باشور و ناوەڕاستى تۆمارکراوە.
کەرکوک/ ئۆژین جۆڵا
374 جار خوێندراوەتەوە