کاتێک بیر لە دراوە بەناوبانگ و بەهادارەکانى جیهان دەکەینەوە، ئەو دراوانەی
کە لە مێشکماندا گرتە دەکەن بریتین لە (دۆلاری ئەمەریکی، یۆرۆ، پاوەند، یەن، رۆبڵ)،
ئایا دەزانیت هیچ کام لەم دراوانە تەنانەت لە ریزبەندى 5 دراوە بەناوبانگەکانى جیهانیش
نین کە بۆ ساڵی 2022 دیاریکراوە.
کاتێک باسی بەهێزترین و بە
بەهاترین دراوى وڵاتانى جیهان دەکەین لە ساڵی 2022دا، هەندێک دراوى کەم ناسراو
دەدۆزینەوە، بەڵام دەبینین لە ریزبەندى پێشەوەى بە بەهاترین دراوەکانى جیهانن.
بەپێى ریزبەندییەکە، دینارى کوەیتى بە بەهاترین دراوى جیهانە و پلەى یەکەمى
گرتووە، بەشێوەیەک یەک دینارى کوەیتى یەکسانە بە (3.31) دۆلار، هاوکات دینارى
بەحرەینى لە ریزبەندیەکەدا پلەى دووەمى گرتووە و یەک دینارى بەحرەینى بەرامبەربە (2.66)
دۆلار. لە پلەى سێیەم و چوارەم و پێنجەمیش، ریاڵى عومانى و دۆلارى ئەردەنى و
پاوەنى بەریتانى دەبینرێن.
بەم شێوەیەى خوارەوە:
هۆکارى پشت دیاریکردنى بەهاى دراوى وڵاتێک پەیوەستە بە فاکتەری جۆراوجۆرەوە،
چونکە ئەوەى لێرەدا لە ریزبەندییەکە دیاریکراوە بۆ بە بەهاترین دراوى جیهانە نەک
زۆرترین مامەڵە و بازرگانى پێوەى.
1800 جار خوێندراوەتەوە