میدیاکانى عێراق پشتبەست بە سەرچاوەیەکى باڵاى ئەمنى بڵاویانکردەوە،
هۆشدارى و ئاگادارکردنەوى (72) کاتژمێرى بەسەرجەم پارێزگاکان دراوە بۆ پوچەڵکردنەوەى
پلانى تیرۆریستى و ترسان لە ئەگەرى رودانى هێرشى تیرۆریستى.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: سەرجەم پارێزگاکانی عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بە ئامانجی پوچەڵکردنەوەی پلانی تیرۆرستی بە پشبەستن بەو زانیارییەی لە سەروی خۆیانەوە ئاڕاستەکراوە.
رێوشوێنی توند لە ناوچەکانی بەغدای پایتەخت و بەشێك لە پارێزگانی عێراق گیراوەتەبەر بە ئامانجی رێگریکردن لە پەلاماری تیرۆستی و لەوانەشە لە جەژنی رەمەزاندا رێوشوێنەکان توندتر بکرێنەوە.
8007 جار خوێندراوەتەوە