دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ چەند
رۆژی داهاتو بڵاوکردەوە و پێشبینی خۆڵبارینی کرد لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی پلەکانی
گەرما.بەپێى پێشبینییەکەش شەپۆلى خۆڵبارینى ئەمجارە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.
دەستەی کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،
سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن.
دەشڵێت: کەشوهەوای پێنجشەممە لە ناوچەکانی هەرێمدا ساماڵ
و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێك بەرزدەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا گەردەلولێکی خۆڵبارین رو لە
ناوچەکانی باشور دەکات و ناوچەکانی دیکە ناگرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێدایە، هەفتەی رابردو دەستەی
کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە کە شەپۆلێکی خۆڵبارین سەرتاسەری عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و
چڕتر دەبێت بە بەراورد بە خۆڵبارینی سەرەتای ئەم مانگە.
4676 جار خوێندراوەتەوە