کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە بەهای زیاتر لە یەك ملیۆن و (100) هەزار دۆلار پاداشت دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
12:21 - 17/04/2022
وەرزش
+
-

دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دوێنێ شەممە لە خولی ئینگلیزی پریمەر لیگ هاتریکی تۆمار کرد بە بەهاری یەك ملیۆن و (110) هەزار و (100) دۆلار خەڵات دەکرێت.

 

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، رۆناڵدۆ لەمەودوا بۆ هەر گۆڵێك بڕی (130) هەزار دۆلار پاداشت دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزەی پریمەر لیگ.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەو رێکەوتنەی ئەستێرە پورتوگالییەکە لە مانچستەر یونایتد کردویەتی لە دوای تۆمارکردنی (21) گۆڵ، بۆ هەر گۆڵێكی (130) هەزار دۆلارەکە وەردەگرێت.

 

میدیاکان باسیان لەوەشکردوە، ئەگەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی بگەیەنێتە (30) گۆڵ لەم وەرزەدا بە گشتی سێ ملیۆن و (600) هەزار دۆلاری زیاد لە موچەکەی پێدەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە خولی پریمەر لیگدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی سێ گۆڵ بۆ یانەکەی مانچستەر یونایتد لە دژی نۆرویچ سیتی تۆمار بکات و ریزبەندی یانەکە لە پلەی حەوتەوە بۆ پلەی پێنجەم هاتە پێش.

339 جار خوێندراوەتەوە