لەبارەى ئەو پۆلیسەى لە مەرزى سەیرانبەن گیانیلەدەستدا رونکردنەوە دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
06:11 - 21/01/2022
کوردستان
+
-

قائیمقامى پێنجوێن، لەبارەى گیانلەدەستدانى پۆلیسێک لە مەرزى سەیرانبەن کە گوایە لەسەرما رەقبوەتەوە، رونکردنەوە دەدات.

زانا رەحمان، قائیمقامى قەزاى پێنجوێن بە دیجیتاڵ میدیاى(KNN)ى راگەیاند، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، پۆلیسێک بەناوى رەئوف محەمەد ساڵح، کە خەڵکی چەمچەماڵە و كارمەندی بنکەی پۆلیسی گومرگی سەیرانبەندە، گیانیلەدەستدا.

وتیشى،" مردنەکەى بەهۆى جەڵتەوە بووە و ئەوەى باسدەکرێت لەبارەى رەقبونەوەى بەهۆى سەرما، دورە لەراستییەوە".

زانا رەحمان ئاماژەى بەوەشکرد، تەرمەکەى هێنراوەتەوە بۆ پێنجوێن و رادەستى کەسوکارەکەى دەکرێتەوە.

2103 جار خوێندراوەتەوە