بۆ یەکەمجار ژنە موسڵمانێک لە ئەمەریکا پۆستی دادوەر وەردەگرێت

KNN : Kurdish News Network
11:18 - 21/01/2022
جیهان


نەسرەت جاهان چوودەری بە رەگەز بەنگلادیشی، بوە دادوەری دادگای تاوانەکانی نیویۆرک.

 

بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا، ژنێکی موسلمان، دەکرێتە دادوەر ‌و پۆستی دادوەری دادگای تاوانەکانی نیویۆرک وەردەگرێت.

 

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، نەسرەت جاهان چوودەری بە رەگەز بەنگلادیشی، راسپاردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی دادوەر لە دادگای وڵاتەکەی.

 

ئاماژەیان بەوەش کردوە: چوودەریی تەمەن 45 ساڵ، دەبێتە دادوەری دادگای تاوانەکانی نیویۆرک ‌و بەوەش یەکەم ژنە موسڵمان ‌و دوەم دادوەری موسڵمان لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا، ئەو پۆستە وەربگرێت لە مێژووی ئەمریکادا.

 

نەسرەت چوودەری، کە خێزانەکەی بەر لە لەدایکبوونی کۆچیان کردوە بۆ ئەمریکا، دەرچووی زانکۆکانی کۆلۆمبیا ‌و برینستۆن‌ و کۆلێژی مافی زانکۆی (یل)ە ‌و بەڕێوەبەری یاسایی یەکێتیی ئازادییە مەدەنییەکان بوە لە ویلایەتی ئەلینۆی.

218 جار خوێندراوەتەوە