نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرزترین نرخ لەماوەی حەوت ساڵی رابردودا تۆمار
دەکات و بەهای یەک بەرمیل نەوت گەیشتە نزیکەی (87) دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە (86.84) دۆلار لە
بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە و ئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای مانگی
ئۆکتۆبەری ساڵی 2014ەوە.
لەمساڵدا بەهای نەوتی خاوی برێنت و
رۆژئاوای تەکساس زیاتر لە سەدا 10 زیادیکردوە، چاودێرانیش هۆکارەکەی بە بەرزبونەوەی
ئاستی خواست و گەڕانەوەی ئابورییە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
261 جار خوێندراوەتەوە