ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی کازاخستان ئاشکرکرا

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 16/01/2022
جیهان

داواکاری گشتی کازاخستان ئاشکرای دەکات، لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە تەرمی زیاتر لە (225) کەس بۆ پزیشکی دادوەریی وڵاتەکە گوازراونەتەوە.

نوێنەری داواکاری گشتی لە کازاخستان رایگەیاند؛ لە خۆپیشاندانەکان و دۆخی نائاسایی وڵاتەکەدا زیاتر لە (225) کەس گیانیان لەدەست داوە، لەو ژمارەیەش (19) کەسیان پۆلیس بون.

راگەیاندنی ئەو ژمارە لە کوژراوان لە کازاخستان لە کاتێکدایە کە پێشتر حکومەتی وڵاتەکە رایگەیاندبو ژمارەی کوژراوانى خۆپیشاندانەکان (165) کەس بوە و لەو ژمارەیەش (18) کەسیان پۆلیس بوە.

 لە لایەکی دیکەوە وەزارەتى بەرگریى روسیا بڵاویکردەوە، ئەو دو هەزار و (500) سەبازەی کە پێشتر لە کازاخستان جێگیر کرابون، گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکە.

234 جار خوێندراوەتەوە