هەرێمى کوردستان؛ پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن و باران و بەفر دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
08:50 - 15/01/2022
کوردستان
+
-

شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما ڕوو لە هەرێم دەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردوام دەبێت  و باران و بەفر دەبارێت.



بژار ئەکرەم، لێپرسراوی پێشبینییەکان لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم  ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو پاڵە پەستۆیانەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بەردەوام دەبێت، بارانی بەخوڕ و بەفریش لەناو سەنتەری شارەکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەبارێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ١٢پلەى ژێر سفر دادەبەزێت.



لەبارەی ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای سلێمانی ١٩١ ملم، لە هەولێر ١٢٧ ملم، لە دهۆک ٧٦ ملم ، لە هەڵەبجە ٢١٧ ملم بارانباریووە.



هەروەها، سایتە جیهانییەكان بواری كەشوهەوا پێشبینی دەكەن پلەكانی گەرمیا لە ناوچەكانی هەرێم دابەزێت بۆ 10 تا 20 پلەی ژێر سفر.

617 جار خوێندراوەتەوە