وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداریی دەدات بەوەی، کاتی کەمیان لەبەردەم
ماوە بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی و ئەگەرنا، ناچار دەبن رێکاری تر لە دژی
ئێران بگرنە بەر.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا،
رایگەیاند: چەند هەفتەیکیان لەبەردەم ماوە بۆ رێککەوتن و زیندووکردنەوەی
رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران.
جەختیشی کردەوە لەوەی، کات بەرەو کۆتایی دەڕوات و ئێران سات بە سات لە
بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم نزیک دەبێتەوە.
بلینکن ئاماژەی بەوەش کرد: ئەگەر دانوستانەکانی ڤییەنا شکستیان هێنا،
ئەوا رێکاری تر لە دژی ئێران، دەگرنە بەر.
رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە ساڵی 2015 لەنێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک
واژۆکرا لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، ساڵی 2018 ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەو کاتی وڵاتەکە، لە رێککەوتنەکە کشایەوە، بەڵام لە ساڵی رابردوەوە، چەند
گەڕێکی تری دانوستانەکان لە ڤییەنا دەستیان پێکردوەتەوە بۆ ڤییەنا زیندووکردنەوەی
رێککەوتنەکە.
183 جار خوێندراوەتەوە