نرخی غاز لە ئەوروپا بۆ چوار هێندە بەرز دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:05 - 14/01/2022
ئابوری

وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی کەمبونەوەی هەناردەی غازی روسیا روبەڕوی قەیران دەبێتەوە و کۆمپانیای گازپرۆمیش دەڵێت: پابەندنی بەڵێنەکانی بوە لە ناردنی غاز بۆ ئەو وڵاتانە.

تەلەفیزیۆنی یۆرۆنیوز بڵاوی کردەوە 27 وڵاتی ئەوروپا بەهۆی کەمبونەوەی غاز لە وڵاتەکانیان و کەمبونەوەی ئاستی ئەو غازەی کە روسیا رەوانەی دەکات توشی قەیرانی سوتەمەنیی بون لە کاتێکدا نرخی غاز بۆ چوار هێندە بەرز بوەتەوە.

بەپێی نوێترین خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجامیداوە، دانیشتوانی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەیان زیاترە لە 748 ملیۆن کەسە، کەمبونەوەی رێژەی غازی عەمبارکراوی ئەو وڵاتانەش مەترسیی لەسەر دانیشتوان دروست کردوە.

بە پێی راگەیەنراوێکی یەکێتی ئەوروپا؛ رێژەی غازی عەمبارکراوی ساڵی نوێ 56٪ بوە لە کاتێکدایە ساڵانی رابردوە ئەو رێژەیە زیاتر بوە لە 75٪ و ئەگەر ئەو کەمییە قەرەبو نەکرێتەوە ئەوا ناچار دەبن ئەو کارگەکانی کە بە غاز کار دەکەن، رابگرن.

یۆرۆنیوز ئاماژەی بەوە کردوە کە لە لەگەڵ کەمبونەی غاز، دابەزینی پلەکانی گەرما خواستی بۆ ئەو سوتەمەنییە زیاد کردوە و لە ئێستادا ئەوروپا پێویستی بە 10٪ غازی زیاتر لە ساڵی رابردو هەیە.

هاوکات کۆمپانیای غاز پرۆمی روسیا کە زۆرینەی غازی ئەوروپا دابین دەکات رایگەیاندوە هیچ کەموکوڕییەک لە کۆمپانیاکەوە نییە بۆ ناردنی غاز بۆ ئەوروپا.


231 جار خوێندراوەتەوە