پۆلیسى سلێمانی، دەستگیرکردنی باندێکیان ڕاگەیاند کە هاولاتیانیان فریوداوە و بەناوی کاری خێرەوە پارەیان کۆکردوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی، سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو باندە فریودەرە دەڵێت: دواى ئه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌له‌كان ئاگاداركرایه‌وه له بوونى ڕوداوێكى سوتانى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگاى دوكان - ڕانیه، پاش چوونى هێزه‌كانى پۆلیسى دوكان و به‌رگرى شارستانى بۆ شوێنى ڕوداوه‌كه؛ ده‌ركه‌وت كه ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ميتسیوبوشى ژماره‌ى نه‌ینه‌وا به‌ته‌واوه‌تى سوتاوه‌و شۆفێره‌كه‌ى خۆى وه‌ك پێشمه‌رگه ناساندوە.
دەشڵێت: سێ كه‌س له شوێنى ڕوداوه‌كه به‌ناوه‌كانى (ل ، ر ، م - أ ، ع ، م - ح ، م ، م ) بڕى (5) ملیۆن و (794) هه‌زار دینارى عێراقى و (320) دۆلار و (50) یۆرۆیان له ڕێبوارانى ئه‌و شه‌قامه بۆ شۆفێرى ئۆتۆمبێله سوتاوه‌كه كۆكردۆته‌وه.
بە وتەی پۆلیس؛ دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە ئەو سێ کەسە و شوفێری ئۆتۆمبێلەکە هاوبەشی تاوانه‌كه بوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به نرخێكى هه‌رزان كڕیویانه و خۆیان سوتاندویانە و شۆفێرەکەش پێشمەرگە نییە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: ئه‌م باندە چه‌ند جارێك ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه، له به‌حركه و سه‌نگه‌سه‌ر و چه‌ند پارێزگایه‌كى تر‌و له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوە.
2349 جار خوێندراوەتەوە