وەزارەتی ناوخۆی کازاخستان ئاشکرایکرد، ژمارەی ئەو
کەسانەی تا ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، گەیشتووەتە حەوت هەزار و (939) کەس.
بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى ناوخۆى کازاخستان،
هەڵمەتى دەستگیرکردنى روداوەنى کازاخستان درێژەى هەیە و تا ئەمڕۆ، حەوت هەزار و (939)
کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا باسلەوە کراوە، لە دوو بازاڕی
شاری ئالماتی-دا، (207) کەس دەستگیرکراون و دەستبەسەر پێنج ئۆتۆمبێلی دزراو، و
ژمارەیەک کۆمپیوتەر و ئامێری موزیک و شتی دزراوی دیکەدا گیراوە.
لە لایەکی دیکەوە، لیژنەی ئەمنیی نەتەوەیی
کازاخستان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە رووداوەکاندا، دوو گرووپ لە چالاکی خراون کە لە
رۆژانی (4 و 8)ی کانوونی دووەمدا هەوڵیانداوە بۆ تێکدانی شیرازەی گشتیی لە شارەکەدا
و لەو شوێنانەی ماونەتەوە دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و کتێبی ئایینیدا گیراوە.
چەند رۆژێکە، خۆپیشاندانى گەورە لە دژى گرانبونى
نرخى سوتەمەنى کازاخستانى گرتۆتەوە، بەهۆى دروستبونى گرژى و توندوتیژییەکانیشەوە
زیاتر لە هەزار کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و برینداربون،
بەدەیان ئۆتۆمبێل و دامەزراوەش سوتێنراون.
241 جار خوێندراوەتەوە