رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت؛
ساڵی نوێ ساڵی کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری رێکخراوی
تەندروستی جیهانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ساڵەوە رایگەیاند؛ هەرچەندە هیچ
وڵاتێك تائێستا بەتەواوی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێنەپەڕاندووە، بەڵام ئامڕازی زۆر بەردەستە
بۆ بەرەنگاربوونەوە و تا ئێستا هەشت ملیار و نیو ڤاكسین دابەش كراوە، چەندین چارەسەری
نوێش پەرەی پێدراوە كە رێژەی مردن كەم دەكەنەوە.
ئەدهانۆم دەڵێت: "راستە پێ دەنێینە
ساڵی سێیەمی كۆرۆنا، بەڵام من دڵنیام ئەم ساڵ كۆتایی بەم مەترسیە دێت، ئەگەر بەیەكەوە
كار بكەین".
1273 جار خوێندراوەتەوە