ئەنجامى تیروپشکى قۆناغى (16)ى خولى یانە پاڵەوانەکان

KNN : Kurdish News Network
02:21 - 13/12/2021
وەرزش
+
-

لە شارى نیۆنى سویسرا تیروپشکى قۆناغى (16)ى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا راکێشرا، هەردو یانەى (مانچستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان) لە بەهێزترین روبەڕوبونەوەدا بەرامبەر یەکترى یارى دەکەن.

ئەنجامى تیروپشکى قۆناغى (16)ى خولى یانە پاڵەوانەکان چامپیۆنسلیگ:

ریاڵ مەدرید – بەنفیکا
مانچستەر ستى _ ڤیاریاڵ
بایرن میونخ – ئەتڵەتیکۆ مەدرید
مانچستەر یونایتد – پاریس سانجێرمان
ئەیاکس ئەمستەردام - ئەنتەرمیلان
لیڤەرپوڵ - سالزبۆرگ
یوڤنتۆس – سپۆرتینگ لیشبۆنە
لیل – چێڵسى



لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، یاسای تۆمارکردنی گۆڵ لە دەرەوەی یاریگەی خۆت هەڵگیراوە و کاری پێناکرێت، بۆیە ئەگەر یارییەک بە ئەنجام یەکسانبوو پەنادەبرێتە بەر کاتی زیادکرا و پاشانیش لێدانەکانی یەکلاکەرەوە.

یارییەکانی چوونی قۆناخی (16)ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە رۆژانی (15-16-22-23)ـى شوباتی (2022) بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە رۆژانی  (8-9-15-16)ـى مانگى سێى  (2022) بەڕێوەدەچن.


382 جار خوێندراوەتەوە