تەقینەوەیەکى بەهێز لە شارى بەسرە روویدا

KNN : Kurdish News Network
12:11 - 07/12/2021
عێراق
+
-

تەقینەوەیە لە شارى بەسرەى باشورى عێراق ژمارەیەک قوربانى لێکەوتەوە.

 

میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکى ئەمنیەوە بڵاویانکردەوە، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبرێژکراو لە نزیک نەخۆشخانەى جمورى لەشارى بەسرە تەقیوەتەوە.

 

لە راگەیەنراوێکیشدا شانەى راگەیاندنى ئەمنى وردەکارى ئەو تەقینەوەیەى بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، رووداوەکە لە ئەنجامى تەقینەوەى ماتۆڕسکیلێکى بۆمبڕێژکراو لە چوارڕیانى سمود لە ناوەندى پارێزگاى بەسرە روویداوە، لە ئەنجامدا چوار کەس کوژراون و چوار کەسى دیکەش برینداربوون.

491 جار خوێندراوەتەوە