لە کۆبونەوەى
نێوان سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرانى پێشمەرگە و ناوخۆ و فەرماندە سەربازییەکاندا بڕیاردرا پێداویستییەکانى هێزى
پێشمەرگە دابین بکرێت و خاڵەکانى روبەڕوبونەوە لەگەڵ داعش رێکبخرێنەوە.
بەپێى راگەیەنراوێکى
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، لەمیانى کۆبونەوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وه‌زيرانى پێشمه‌رگه
و ناوخۆ و فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا و هه‌شتا و فه‌رمانده باڵاكانى پێشمه‌رگه
و به‌رپرسى ميحوه‌ره‌كان، بارو‌دۆخى سه‌ربازى و به‌ره‌كانى به‌رگرى له
هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تيايدا فه‌رمانده‌ى ميحوه‌ره‌كان پوخته‌يه‌كيان
ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌كان و پێداويستييه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها
وه‌ز‌يرى پێشمه‌رگه‌ش باسى له پلان و ورده‌كاريى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ چۆنيه‌تيى
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تيرۆرستان و پێداويستييه سه‌ربازييه‌كان كرد.
بەپێى راگەیەنراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداويستييه خێراكان بۆ داهاتوش
پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه دابين بكرێن و فه‌رمانده و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان
ڕاسپێردران به خێرايى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ
تيرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه، له سه‌رتاسه‌رى
ميحوه‌ره‌كانيش ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.
621 جار خوێندراوەتەوە