وەزارەتى
پەروەردەى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ بۆ رێزگرتن لە شەهیدانى چەند رۆژى رابردو بەتایبەت
ئەو خوێندکارە تەمەن (10) ساڵەى لە گوندى خدر جیجە بە دەستى تیرۆرستانى داعش شەهید
بوو، سبەینێ لەسەرجەم قوتابخانەکان خولەکێک رادەوەستن.
لە
راگەیەنراوێکدا وەزارەتى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند: هەموولایەک ئاگادارن کە لە چەند
رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەکی کوردستان روبەرووی پەلاماری تیرۆریستان بووەوە و لە نێو
شەهیدانی ئەمجارەی پەلاماری تیرۆریستان، قوتابییەک بەناوی (بـارزان ئیسماعیل) کە تەمەنی
(دە) ساڵ بوو لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە
(قوتابخانەی خدر جیجە) لەکاتی یارمەتیدانی براکانی بۆ تێکشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان
شەهید دەبێت.
دەشڵێت: بۆ رێزگرتن
لە رۆحی ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتییانەی کە شەهید
بوون لە سنووری گەرمیان و قەرەچوغ و شەهیدی قوتابی (بـارزان)، سبەینێ یەکشەممە، پێش وانەی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی
خولەکێک رادەوەستین وەک رێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدانمان.
وەزارەتى
پەروەردەى هەرێم، بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریش رادەسپێرن کە یەکێک لە
قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی مەخمور بکەن بەناوی قوتابخانەی شەهید( بـارزان ئیسماعیل).
4313 جار خوێندراوەتەوە