لە قەزاى سۆران دەست بەسەر زیاتر لە (17) کیلۆ مادەى هۆشبەردا گیرا

KNN : Kurdish News Network
07:19 - 02/12/2021
کوردستان
+
-

بەرێوەبەرایەتى گشتى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى هەولێر دەستبەسەراگرتنى زیاتر لە (17) کیلۆگرام مادەى هۆشبەرى لە قەزایەکى سەر بەو پارێزگایە راگەیاند.

 

بەرێوەبەرایەتى گشتى نەهێشتنى مادەهۆشبەرەکانى هەولێر بڵاویکردەوە، دواى چاودێرییەکى ورد، بنکەی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکانی سۆران بە هاوکاری بەڕێوەبەریەتی ئاسایشی سۆران لەناو ئەو قەزایەدا دەستیان بەسەر (17) کیلۆ و (400) گرام مادەى هۆشبەر لە جۆرى (کریستاڵ) دا گرتوە.

 

بەپێى راگەیەنراوەکەى بەرێوەبەرایەتى گشتى نەهێشتنى مادەهۆشبەرکانى هەولێر، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنى ئەو بڕە مادەهۆشبەرەدا، سێ تۆمەتباریشیان دەستگیرکردوە و رێوشوێنى یاساییان لە بەرامبەر گیراوەتەبەر.

517 جار خوێندراوەتەوە