لیژنەکانی سەر بە قائیمقامییەتی سلێمانی
بڵاویانکردەوە، تەنیا لە مانگی (11)ی ئەمساڵدا دەست بەسەر (25) تۆن خۆراک و شمەکی
بەسەرچودا گیراوە.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی کۆگای سەر
بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی تەنها لە مانگی (11)یانزەی ئەمساڵدا (156)
سەردانیان ئەنجام داوە، لە میانی بەدواداچونەکانیشدا دەستیان گرتووە بەسەر (25)
تۆن و (371)کیلۆگرام خواردن و شمەکدا کە بەهۆی هەڵگرتنیان بە شێوازێکی خراپ یان
بەسەرچونی ماوەی بەکارهێنانیانەوە بۆ بەکارهێنان و خواردن شیاو نەبوون.
بەشی زۆری شمەکەکانیش پێکهاتوون لە
بۆیاخ و ئاوی رادێتەری ئۆتۆمبێل و سلیکۆن و موادی پاکەرەوە، خواردنەکانیش
دیارترینیان برنج و زەیتون بوون.
بەپێی راپۆرتەکە، هەر لە مانگی
رابردوودا پسوڵەی سەرپێچییان بۆ (30) کۆگا کردووە و چەند شوێنێکیش داوە بە دادگا.
285 جار خوێندراوەتەوە