پۆلیسى هەولێر
رونکردنەوەى لەبارەى روداوەکەى ئێوارەى ئەمڕۆى ناو فەرمانگەى پەیوەندییەکانى
دەرەوەى حکومەتى هەرێمەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" کەسێک ویستویەتی بچێتە
ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان
، ئەوانیش روبەڕوی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانیلەدەست داوە.
لە
رونکردنەوەیەکدا پۆلیسى هەولێر رایگەیاند: کاتژمێر (6:00)ى ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، کەسێک
ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی
کردوەتە سەر پاسەوانەکان.
دەشڵێت: پاسەوانەکان
رووبەڕوی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانیلە دەستداوە.
هەرچەندە
لەبارەى ناوەڕۆکى روداوەکەوە پۆلیسى هەولێر هیچ شتێکى دیکەى نەدرکاندووە، بەڵام
باسى لەوەکردووە دواى روداوەکە هێزەکانیان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و تەرمی
کوژراوەکه بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستراوەتەوە.
پۆلیسى هەولێر
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر
لەوبارەیەوە بڵاو دەکەنەوە.
5287 جار خوێندراوەتەوە