لەبارەى پێدانى
دەرماڵە بە خوێندکارانى زانکۆ وپەیمانگاکان سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەڵێت لە دونیادا شتى وەها نیە.
بە پێى میدیاى نزیک لەسەرۆکى حکومەتى هەرێم، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى
هەرێمى کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان
کۆبوەتەوە، سەبارەت بە پرسى پێدانى درەماڵە بە خوێندکاران رایگەیاندوە، حكومهت به
خۆڕایی خوێندن بۆ هاوڵاتیان دابین دهكات، داواكردنی دهرماڵه بۆ ئهوهی خوێندنێكی
خۆڕایی بكرێت، باوهڕ بكهن لههیچ شوێنێكی دونیادا نییه، شتی وا نییه كه بڵێی
من به خۆڕایی خوێندن دهخوێنم، بڕ پارهیهكیشم بدهنێ بۆ ئهوهی خوێندن بكهم.
سەبارەت بە بەراوردکردنیش
هەرێمى کوردستان و وڵاتانى پێشکەتوو لە رووى چۆنیەتى پرۆسەى خوێندنەوە، سەرۆکى
حکومەتى هەرێم وتى :"ئەگەر بمانەوێت چاو لە وڵاتانی پێشکەوتوو
بکەینك ئەو وڵاتانە خوێندن بێ بەرامبەر نییە، هەموو قوتابییەک دەبێت پارە
بدات، قەرزەکانیش حکومەت نایدات، بانک دەیدات"
ئەو لێدوانەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دواى ئەوەدێت کە لە هەفتەى ڕابردوودا
خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ گەڕاندنەوەى پێدانى دەرماڵە کە لە ساڵى
(2014)ەوە راگیراوە، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
748 جار خوێندراوەتەوە