بەهۆی کۆرۆناوە، تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی جیهان گەشت کردن بۆ هەشت وڵاتی ئەفریقی قەدەغە دەکەن.
فەخرەدین کۆجا وەزیری
تەندروستی تورکیا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێکی
بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە: "بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە
شەپۆلی نوێی کۆرۆنا، لەم شەوەوە گەشتکردن لە وڵاتانی بۆتسڤانا، کۆماری ئەفریقای
باشوور، مۆزەمبیق، نامیبیا و زیمبابۆیەوە بۆ تورکیا قەدەغە دەکرێت، ئەم قەدەغەیەش سەرجەم
رێگاکانی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی دەگرێتەوە".
لەلایەکی دیکەوە، گرێگ
هانت وەزیری تەندروستی ئوسترالیا رایگەیاند، دەستدەکات بە بڕیاری (14)
کەرەنتینکردن بۆ هاوڵاتیانی نۆ وڵاتی ئەفەریقی، بەهۆی بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێی
کۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
هەر هاوڵاتییەکی ئوسترالی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە ئەفریقا بوبێت ناتوانێت بگەڕێتەوە
ئوسترالیا.
ئەوەلەکاتێکدایە، بەهۆی
بڵاوبونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئەمەریکا،
فەرەنسا، بەریتانیا و زۆرێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، گەشتکردنی هاوڵاتیانیان بۆ
وڵاتانی ئەفریقا قەدەغە کردووە.
گۆڕاوی B.1.1.529 “ئۆمیکرۆن”، بۆ یەکەمجار لە ژمارەیەک
لە وڵاتانی باشووری ئەفریقا سەریهەڵدا و لە 24ی ئەم مانگەدا بە فەرمی ڕاگەیەنرا،
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکردووە، کە ڤایرۆسەکە لە ژمارەیەک شریتی ترشی
ناوکی پێکهاتووە کە هەندێکیان مەترسیدارن.
779 جار خوێندراوەتەوە