ئەمەریکا ڕێگە نادات
گروپە قەدەغەکراوەکان لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا بن و وەزیری دەرەوەی عێراقیش
دەڵێت: نابێت بابەتەکە لەبەرچاونەگیرێت.
هەواڵ:KNNC
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی
عێراق لە چاوپیکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەدا، لە حکومەتی نوێی عێراقدا هەندێک
گۆڕانکاریی دەبینرێت و ڕێگە بە بەشداریی هەندێک گروپی قەدەغەکراو نادرێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق
ڕوونکردنەوەی زیاتری لەبارەی بابەتەکەوە دا و وتی، ئەمەریکا شەش گروپی عێراقیی وەک
تیرۆرست دەستنیشانکردوە، ئەو گروپانە بەهیچ جۆرێک نوێنەرایەتییان لەنێو حکومەتی
داهاتووی عێراقدا نابێت و ناتوانن بەشداربن.
فوئاد حسێن ئاماژەی
بەوەشدا، کە نابێت بابەتەکە بە هەند وەرنەگیرێت و پێوسیتە لەپێناو پەیوەندییە
دیپلۆماسییەکانی عێراق بەتەواوەتی پرسەکە لەبەرچاوبگیرێت، بەو جۆرەش دەستەبەری
پەیوەندیی سەرکەوتوو دەکرێت بۆ عێراق لەگەڵ تەواوی وڵاتان...
358 جار خوێندراوەتەوە