زانکۆى سلێمانى دەوامى راگرت

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 26/11/2021
کوردستان
+
-

زانکۆى سلێمانى بڕیاریدا بە ڕاگرتنى دەوام بۆ ماوەى چوار رۆژ، هەریەک لە زانکۆکانى هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکى سلێمانیش هەمان بڕیاریانداوە.

دواى ئەوەى هەریەک لە زانکۆکانى هەڵەبجە و زانکۆى پۆلەتەکنیکى سلێمانى بڕیاریاندا بە راگرتنى پڕۆسەى خوێندن بۆ ماوەى چوار رۆژ، زانکۆى سلێمانیش بڕیاریدا لە رۆژى یەکشەممە (28/11/2021)ەوە، تا رۆژی چوارشەممە (1/12/2021)، پڕۆسەى خوێندن لەسەرجەم کۆلێژ و بەشەکانى رابگرێت.

 

هاوکات زانکۆی گەرمیانش تا رۆژى (1/12/2021) داوەمى خوێندنى راگرت، زانکۆى راپەڕینیش بۆ ماوەى پێنج رۆژى دیکە و تا رۆژى (20/12/2021) لەسەرجەم کۆلێژ و بەشەکانى راگرتنى پڕۆسەى خوێندنى درێژکردەوە.


هەواڵى پەیوەندیدار

916 جار خوێندراوەتەوە