وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم وەرگرتنى زیاتر لە
(1500) خوێندکارى دەرچوى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند.
وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، له پێناو ڕەخساندنى
دەرفەتی زیاتر بۆ ئەو دەرچوانەى قۆناغى (12) ى ئامادەیى کە ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى
پێشکەشکردنى سکاڵایان کردەوە، لەئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵاکان (1521) خوێندکارى دیکە
ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (2021-2022) گەڕایەوە.
وەزارەتەکە داواى لەو خوێندکارە وەرگیراوانە کردوە کە هەفتەى داهاتو پەیوەندى
بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.
ئەمساڵ پرۆسەى وەرگرتنى خوێندکارانى دەرچوى ئامادەیى لە زانکۆ و
پەیمانگاکان ناڕەزایى زۆرى خوێندکارانى لێکەوتەوە، لەسەر بنەماى ئەو ناڕەزاییانە
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى گۆڕانکارى لەمیکانیزمى وەرگرتندا کرد و ژمارەیەکى زیاتر لە خوێندکاران
لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران.
493 جار خوێندراوەتەوە