کاردانەوەى رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانى هەرێمى کوردستان

KNN : Kurdish News Network
07:24 - 25/11/2021
کوردستان
+
-

رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى بەکارهێنانى توندوتیژى لە دژى خوێندکارانى خۆپیشاندەرى زانکۆ و پەیمانگاکان لە سلێمانى بە دەستدرێژى ناودەبات، داواش لە حکومەتى هەرێم دەکات کۆنترۆڵى هێزە ئەمنییەکان بکات.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڵاوەپێکردنى خوێندکارانى خۆپیشاندەر لە رێى بەکارهێنانى توندوتیژی لە سلێمانی، نوێترین دەستدرێژى و هێرشى هێزە ئەمنییەکانە دژی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە.

 

رێکخراوەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، توشى سەرسوڕمان نەبوین، ئەوەش بە تێڕوانین لەو سەرکوتکاریە رێکخراوەى کە پیادەى دەکەن.

 

رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى داواى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان کردوە هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵ بکات و پابەندیان بکات بە پاراستنى ئازادییەکان.

 

کاردانەوەى ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتیە دواى ئەوە دێت کە لە چەند رۆژى رابردودا هێزە ئەمنییەکان توندوتیژییان بەرامبەر خوێندکارانى خۆپیشاندەرى زانکۆ و پەیمانگاکان بەکارهێنا.

1034 جار خوێندراوەتەوە