دوای چوار رۆژ
لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتیی دژی برین و نەدانی دەرماڵەکانیان، خوێندکارانی
زانکۆ بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنن؛بە لە بەرچاو گرتنی بارودۆخەکان، پێمان
باشە تا دەستپێکردنەوەی دەوام و کاتی
گونجاو خۆپیشاندانەکان ڕابگرین.
خوێندکارانی
ناڕازیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەیاننامەیەکیان لەبارەی بەردەوامبون و خۆپیشاندانەکانیان
رایانگەیاند بۆماوەیەک رادەوەستن و لەبارەی هۆکارەکانیش دەڵێن: بەشێکی زۆری خوێندکاری
بەشە ناوخۆییەکان رویشتونەتەوە و دەشڵێن: ئامانجی خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدابراوە.
هەروەک ئاماژە
بۆ ئەوەشدەکەن کە ئەو ئامانجانەی خوێندکاران خۆپیشاندانیان بۆ دەکرد کاڵبوەتەوە و
نەماوە و دەشڵێن: وەستمانمان بۆ پاراستنی گیانی خوێندکارامە لەم بارودۆخەی ئێستادا.
ئەوە لە کاتێکدایە
بۆ ماوەی چوار رۆژ خۆپیشاندانی خوێندکاران دژی نەدانی دەرماڵە و کەمی خزمەتگوزاریی
بەشە ناوخۆییەکان لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو، لەلایەن
هێزە ئەمنییەکانیشەوە بە توندوتیژی و گازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن بەسەر ئەو خوێندکارانەوە
وەڵام درانەوە.
1161 جار خوێندراوەتەوە