"تاڵیبان و ئایندەی ئەفغانستان"
نوێترین لێکۆڵینەوەى ژوری توێژینەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕانە.
لێکۆڵینەوەکە باس لە هەرەسهێنانی حکومەتی ئەفغانستان و گۆڕانکارییە خێراکان لەو وڵاتە دەکات
کە هاوڵاتیانی ئەفغانستان و وڵاتانی هەرێمی و جیهانی خستە پرسێکی ناڕۆشن.
"بەستنی سەرجەم ئەو سەرچاوە داراییانەی کە
لە ڕێگەی سەرچاوە جیاوازەکان یان گروپە جیاوازەکان ئەگەن بە تاڵیبان، یان لە تاڵیبانەوە
ئەگەن بەوان، چ بەشێوەیەکی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، ڕێگری کردن لە هاتوچۆکردن و پەڕینەوەى ئەم گروپ و کەسانە لە خاکی هەر وڵاتێک مەگەر داواکاریەکی
دادوەریان لەسەر بێت. ڕێگری لە هاتوچۆپێکردنی چەک و تەقەمەنی و کۆمەک و پیتاک،
هاوکاری کردنی هەرجۆرە ڕاوێژکاری سەربازی بەم گروپانە"، یەکێکە لەو پرسانەی
کە لە توێژنەوەکدا بە وردی تیشکی خراوەتەسەر.
هەموو
ئەو پرس و بابەتە گرنگ و ڕەفتارانەی چارەنوسی
ئەفغان و ئەفغانیەکان و تاڵیبانی بەشێوەیەکی تایبەت پێوە بەندە لە توێژینەوەکەدا خراوەتەڕوو، لەم توێژینەوەیەدا
دوو ڕوی ناوخۆی و دەرەکی سیاسەتی بزوتنەوەی تاڵیبان و چارەنوس و ئایندەی ئەفغانستان،
شیکراونەتەوە.
دەقى
راپۆرتەکە...
کلیک لێرە بکە
1104 جار خوێندراوەتەوە