ئابورى عێراق زۆرترین رێژەى گەشەکردن لە نێو وڵاتانى کەنداودا بەدەست دەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
02:03 - 22/11/2021
ئابوری
+
-

سندوقى دراوى نێودەوڵەتى گەشبینى خۆى پیشاندەدات لە گەشەکردنى ئابورى عێراق، ئەوەش بەهۆى ئەو زنجیرە چاکسازییانەى لە ساڵى رابردودا لە ژێرخانى ئابورى عێراق گیراونەتەبەر.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى دارایى عێراق، گەشبینى خۆى لە راپۆرتێکى سندوقى دراوى نێودەوڵەتى پیشاندەدات کە تێیدا باس لە گەشەکردنى ئابورییەکەى دەکات لە ساڵى (2021)دا.

بەپێى راگەیەنراوەکە، بەهۆى ئەو زنجیرە چاکسازییانەى لە ساڵى رابردودا لە ژێرخانى ئابورى عێراق ئەنجامدراوە، ئابورییەکەى زۆرترین رێژەى گەشەکردن لە وڵاتانى ناوچەکە تۆماردەکات بەتایبەت بەراورد بە ئابورى (کەنداوى عەرەبى، میسر، ئوردن).

سەرەڕاى چاکسازییەکان وەزارەتى دارایى عێراق، پێشبینى بەرزبونەوەى نەوتى کردووە کە ئەمەش پاڵ بە ئابورییەکەیەوە دەنێت بۆ ئاستێکى بەرزتر.


520 جار خوێندراوەتەوە