ژێر ئاوکەوتنى بەلەمێک خنکانى (75) کۆچبەرى لێکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 20/11/2021
جیهان

لە نزیک کەناراوەکانى لیبیا، ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی خنکانی (75) کەسی لێکەوتەوە.

بەپێی ئەو لێدوانانەی کە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی(IOM)، لەو کۆچبەرانەی وەرگرتووە کە رزگاریان بووە، لە ئاکامی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ناو دەریای ناوەڕاست کە دەیانویست لە لیبیاوە بپەڕێنەوە بۆ ئەوروپا، زیاتر لە (75) کۆچبەری نایاسایی خنکاون.

رێکخراوەکە ئاشکرایکردوە، (15) کۆچبەر رزگاریان بووە و هێنراونەتە وشکانى و چارەسەریان بۆکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ دواین کارەسات کە رویداوە، لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست گیانیانلەدەستداوە ھەزار و (300) کەسی تێپەڕاندووە.

1066 جار خوێندراوەتەوە