وەزارەتی دارایی رونکردنەوە لەبارەی خەرجکردنی جیاوازی موچەی پاشەکەوتکراو دەدات

KNN : Kurdish News Network
11:59 - 11/11/2021
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا رایدەگەیەنێت، جیاوازی موچە و دەرماڵەی ئەو مانگانەی فەرمانبەران کە پاشەکەوتکراوە خەرج دەکرێتەوە.

 
دەقی رونکردنەوەکە:

 
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە ڕێنمایی دارایی ژمارە (16)ی 2021 مەبەست لە ناوەڕۆکی ڕێنمایی (هاوپێچ) خەرجکردنی جیاوازی ئەو موچەو دەرماڵە شایستانەیه بۆ ئەو مانگانەی کە لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت کراوە.

ئەم ڕێنماییه ئەو کەسانە دەگڕێتەوە کە جیاوازی (موچەو دەرماڵەکان) یان لەو مانگانە بەستراوە کە موچە تێیدا پاشەکەوت کراوە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوا ئەو جیاوازیانەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، بەپێی ڕێنمایمان ژمارە (28) ی ساڵی 2020.
لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان.

 

 

 

7066 جار خوێندراوەتەوە