وێنە؛ یەکەم رۆژی مەراسیمی پرسەی (ناجیە مستەفا ئەمین) بەڕێوەچوو

KNN : Kurdish News Network
07:31 - 09/11/2021
گەلەری
+
-

ئەمرۆ لە سلێمانی یەکەم رۆژی مەراسیمی پرسەی (ناجیە مستەفا ئەمین) خوشکی گەورەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، بەڕێوەچوو.

 
دەقى پرسەنامەکەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆبنەماڵەى خۆالێخۆشبو (ناجیە مستەفا ئەمین)

 

بەداخ و پەژارەیەکى زۆرەوە، هەواڵى کۆچى دوایی خوالێخۆشبو (ناجیە مستەفا ئەمین) خوشکی گەورەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کاک بەختیار مستەفا و خێزانی خوالێخۆشبو و کەسوکاری ئەو بنەماڵە دیار و تێکۆشەرە دەکەین.

داواکارین لە خواى گەورە کۆچکردو جێگەى بەهەشتى بەرین بێت و سەبورى ھەمو لایەکیش بدات.

بزوتنەوەی گۆڕان
٩ی١١ی٢٠٢١

 

 

فۆتۆ/ بڕیار نامیق

 

2198 جار خوێندراوەتەوە