چۆن خۆت لە جەڵتەى دڵ دوردەخەیتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:24 - 06/11/2021
تەندروستی
+
-

کۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا ھۆکاری سەرەکی جەڵتەی دڵە و لەم سەردەمەدا کوشندەترین ھۆکاری مردنە و رۆژانە خەڵکێکی زۆر بە جەڵتەی دڵ دمرن.

بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنانە بیت کە دەیخۆیت، بۆ رێگریکردن لە کەڵەکەبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا و کەمکردنەوەی چەوریە زیانبەخشەکان ئەم خواردنانە بخۆ:

1. ماسی:
ماسی باشترین خواردنە و پێویستە مانگی بەلای کەمەوە دووجار بخورێت، ترشی چەوری ئۆمێگا 3”ی تێدایە کە رێژەی چەورییە باشەکان زیاد دەکات و چەوریە خراپەکان دادەبەزێنێت، بەوەش ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت.

2. مزرەمەنییەکان:
مرزەمەنییەکان لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی دەگرێتەوە، توێژینەوەکان دەریان خستووە خواردنی مزرەمەنییەکان رێگە لە گیرانی خوێنبەرەکان دەگرێت.

3. گوێز:
گوێز یەکێکی ترە لەو خواردنانەی سوودی بۆ دڵ زۆرە، لەبەر ئەوەی ترشی چەوری ئۆمێگا 3"ی تێدایە کە یارمەتی پاککردنەوەی خوێنبەرەکان دەدات .

4. تۆوی کەتان:
تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئومێگا3"و ریشاڵی و کالسیۆم، یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی خوێنبەرەکان و پاراستنی کەسەکە لە جەڵتەی دڵ، بەڵام پێویستە زۆر نەخورێت.

5. زەردەچەوە:
زەردەچەوە بەھارتێکی زۆر بەسوودە بۆ دڵ و پێویستە لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاربھێنرێت.

6. چای سەوز:
توێژینەوەکان لە ژاپۆن دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز رێگە لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەگرێت و مەترسی مردن بەرێژەی (16%)کەمدەکاتەوە.

7. دارچینی:
دژەئۆکسیدی تێدایە و کۆنترۆڵی رێژەی شەکر و چەوری لەخوێندا دەکات ، بەوەش رێگە لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دڵ دەگرێت.

8. ھەنار:
ھەنار یەکێکە لە میوە خۆشەکان و پێویستە رۆژانە بخورێت، رێگە لە نەخۆشیەکانی دڵ دەگرێت و لە مەترسی جەڵتەی دڵ ئەتپارێزێت.

پەیجى؛ د. ئۆنلاین

2398 جار خوێندراوەتەوە