فیدراسیۆنی
مافەکانی مرۆڤی ئیتاڵیا دەڵێت: زۆرترین زیندانی خاوەن بڕوانامەی پلە باڵای خوێندن
و کەسانی لێهاتو لەسەر ئاستی جیهاندا لە زیندانەکانی تورکیادان.
فیدراسیۆنی
مافەکانی مرۆڤی ئیتاڵیا، راپۆرتێکی پێشکەش بە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردوە و تێیدا
پشتڕاستی کردوەتەوە کە زۆرترین زیندانیی لێهاتوی زانستی جیهان لە زیندانەکانی تورکیادان.
بەپێی راپۆرتەکە،
466 هەڵگری دکتۆرا و دو هەزار و 12 بڕوانامەی ماستەر و دەرچوی خوێندنی باڵا لە زیندانەکانی
تورکیادا تۆمار کراون.
ئەردۆغان تۆبراک،
جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە ئیستەنبوڵ، لە لێدوانێکدا لەبارەی ڕاپۆرتەکەوە
بە رۆژنامەی زەمانی رایگەیاند، تورکیا لە 2021دا لە سەر ئاستی یاسایی جیهانیدا 10
پلە دابەزیوە، لە ڕووی حوکمی یاساشەوە، تورکیا لە 14 وڵاتی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا
و ئاسیای ناوەڕاست لە داتای ناوچەی جوگرافیدا، لە ڕیزبەندی کۆتاییدایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە،
کە تورکیا لە دۆخی رەخنەییدایە سەبارەت بە مافە بنەڕەتییەکان و خاوەنی زۆرترین زیندانییە
کە کەسانی زانستی تێدایە و پڕن لە ڕۆشنبیران، ڕۆژنامەنوسان، نوسەران، زانایان، سیاسەتمەداران،
پارێزەران و خوێندکارانی زانکۆ.
353 جار خوێندراوەتەوە