ئەمەریکا هەڵوەشاندنەوەى
حکومەتى کاتى سودان رەت دەکاتەوە و رەخنەى توندش لە هێزە سەربازییەکانى ئەو وڵاتە
دەگرێت.
ئەنتۆنى بلینکین،
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە بەیاننامەیکدا رایگەیاندوە، واشنتۆن بەتوندى ئیدانەى
مامەڵەى هێزە سەربازییەکانى سودان دەکات و نیگەرانن لە بەکارهێنانى هێز بەرامبەر خۆپیشاندەران.
راشیگەیاندوە، هەڵوەشاندنەوەى
حکومەتى کاتى سودان کە لەلایەن کەسانى مەدەنییەوە سەرۆکایەتى دەکرا رەت دەکەینەوە
و داوا دەکەین بەخێرایى ئەو حکومەتە کارا بکرێتەوە.
ئەوەش دواى ئەوە
دێت رۆژى دووشەممە عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکى ئەنجومەنى سەرۆکایەتى سودان، ئەنجومەنى
سەرۆکایەتى و حکومەتى کاتى سودانى هەڵوەشاندەوە و بارى لەناکاوى لەسودان راگەیاند،
هەروەها کارکردنى بەکۆمەڵێک لە بەندەکانى بەڵگەنامەى دەستورى سودان هەڵپەسارد کە
لەساڵى (2019) کەسایەتیە مەدەنی و سەربازییەکانى سودان لەسەرى رێککەوتبوون.
382 جار خوێندراوەتەوە