دۆسیەی زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆسەر میلاکی وەزارەتى دارایی

KNN : Kurdish News Network
11:04 - 20/10/2021
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی و ئابری هەرێم رایگەیاند، دۆسیەی زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی گواستراوەتەوە بۆسەر میلاکی وەزارەتەکە.

 

وەزارەتى دارایی بریار دەدات دۆسیەى دوو هه‌زار و 424 خانه‌نشینى پێشمه‌رگه‌ بگوازێتەوە سەر میلاکى میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە دوو ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 24/8/2021، دۆسیەی دوو هه‌زار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین کە پێشتر لە وەزارەتى پێشمەرگە موچەیان پێدراوە.

1471 جار خوێندراوەتەوە