بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى لەبارەى یەکڕیزى کورد و بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
05:58 - 18/10/2021
کوردستان
+
-

وەفدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و لەلایەن ئەندامانى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەکەوە پێشوازییان لێکرا.

 

ئەمرۆ دووشەممە وەفدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان بە سەرۆکایەتى فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسى ئەو حیزبە سەردانى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن بەختیار عومەر ئەولى رێکخەرى ژوورى پەیوەندییە سیاسییەکان و هۆشیار عومەر عەلى، رێکخەرى ژوورى پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و دلێر عەبدولخالق، رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕانەوە پێشوازییان لێکرا.

بەپێى زانیارییەکان ئامانجى سەردانى وەفدى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆلاى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ گفتوگۆ بووە لەبارەى یەکڕیزى کورد لە بەغداد و پێشهاتە سیاسییە نوێیەکانى دواى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و شاندى بزوتنەوەى گۆڕانیش لە کۆبوونەوەکەدا پێداگرییان کردووە لەوەى کە بەرژەوەندییە نیشتمانى و نەتەوەییە باڵاکانى کورد بخرێتە پێش بەرژەوەندیى حیزبى و تایبەتى و پێیانوابووە کورد دەتوانێت بە یەکڕیزى و بەهێزى ناوخۆیى هەرێمى کوردستان کێشەکانى لە عێراقدا چارەسەر بکات.


325 جار خوێندراوەتەوە