فێدریكۆ چێیزا بە باشترین یاریزانی یۆڤانتۆس دیاری كرا

KNN : Kurdish News Network
11:25 - 18/10/2021
وەرزش
+
-

فێدریكۆ چێیزای ئیتاڵی بەردەوامە لە درەوشانەوە‌و ئەمجارەیان بەهۆی ئاستە بەرزەكەیەوە بەباشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەی یۆڤانتۆس دیاریكرا.

یانەی یۆڤانتۆس لەسەر سایتی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، چێیزا لە مانگی رابردوودا ئاستێكی بێوێنەی پێشكەشكردوە‌و بەبێ ئەوەی ركابەرێكی راستەقینەی هەبێت، باشترین یاریزانی یانەكە بووە.

بەپێی هەواڵەكەی سایتی یۆڤانتۆس، بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەكە چێیزا زۆرترین دەنگی هاندەرانی بەدەستهێناو‌ە و بەوهۆیەوە خەڵاتەكەی پێ دەبەخشرێت.

یانەی یۆڤانتۆس ئەوەشی ئاشكرا كرد، لەپێش یارییەكەی شەوی رابردووی یانەكە بەرامبەر رۆما، چێیزا خەڵاتەكەی پێدراوە.

فێدریكۆ چێیزا لەمانگی رابردوودا لەیارییەكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر چێڵسی گۆڵێكی بۆ یۆڤانتۆس تۆمار كرد كە بەو تاكە گۆڵەش سەركەوتنیان بەدەستهێنا، لە خولی ئیتاڵیاش بەشداری لە سێ یارییدا كرد ‌و سەرەڕای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز، گۆڵێكیشی تۆماركرد.

181 جار خوێندراوەتەوە