لە قەڵادزێ گەنجێکى تەمەن (20) ساڵ خۆى خنکاند

KNN : Kurdish News Network
06:18 - 16/10/2021
کوردستان
+
-

پۆلیسى راپەڕین ئاشکرایکرد، گەنجێکى تەمەن (21) ساڵ کە خوێندکارى پەیمانگەى کۆمپیوتەر بووە بە پەت خۆى خنکاند.

لە راگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند: کاتژمێر (05:00)ى ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی گەنجێک بەناوی ( د . ٲ . ٲ ) لەدایک بووی ساڵی (2001)، کە پیشەی خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەری قەڵادزێ بووە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەیە.

دەشڵێت: دوای توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

1126 جار خوێندراوەتەوە