بەرپرسانی تورکیا جەخت لەسەر هێرشکردنە رۆژئاوای کوردستان دەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
12:08 - 14/10/2021
کوردستان
+
-

بەرپرسانی تورکیا بەردەوامن لە هەڕەشەکانیان بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت: هەر هەنگاوێک پێویست بێت لە سوریا دەینێین.

 

 
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، رایگەیاند، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا هە هەنگاوێک پێویست بێت لە سوریا دەینێن.

 

وەزیری بەرگری تورکیا، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان ڕێز لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەگرن، بەڵام ئەگەر لەلایەن ئەو وڵاتانەوە لە بەرامبەر کردەوە تیرۆرستیانەکانی سەر سنوری تورکیا هیچ هەڵوێستێکیان نەبێت، ئەوا بۆخیان هەڵوێستی حێویست نیشان دەدەن.

 

 خلوسی ئاکار، لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە وەک تورکیا بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن هێڵێکی تیرۆر لەگەڵ سنوری تورکیا لە عێراق و سوریا دروست بکرێت و بۆ رێگریکردن لەوەش هەمو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیاش هەڕەشەی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستانیان کردبو، بە بیانوی هێرشکردنە سەر تورکیا لە لایەن رۆژئاوای کوردستانەوە.

265 جار خوێندراوەتەوە