کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان: رێژەى بەشداریکردن (41%) بووە

KNN : Kurdish News Network
07:52 - 11/10/2021
عێراق
+
-

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رێژەى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى عێراقدا ئاشکرادەکات.

 

جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نۆ ملیۆن و (77) هەزار و (790) دەنگدەر بەشداریان لە پرۆسەى دەنگداندا کردوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، رێژەى بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا (41%) بووە، ئەوەش کەمترین رێژەى بەشداریکردنە لە هەڵبژاردنەکانى عێراق لەدواى ساڵى (2005) وە.

539 جار خوێندراوەتەوە