خانەى
راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە
و سەرنەکەوتون، دەشڵێن: "داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین
و دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بوە".
دەقى
راگەیەنراوى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان:
ھاوڵاتیانی
ھەرێمی کوردستان..
گۆڕانخوازان ..
ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان
نەھێناوە و سەرنەکەوتون.
لێرەوە، دوای سوپاس و
پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی
بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و، دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بوە سەرەڕای
هەلومەرجە بابەتیەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەھێناوە.
بە راشکاوی دەڵێین کە
پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچونەوەی ریشەیی بزوتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە،
چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردوە،
وەکچۆن زۆرینەی ھاوڵاتیان ھەمان شتیان کردوە.
ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی
بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین
و، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین.
خانەی راپەراندن
١١ی١٠ی٢٠٢١
15260 جار خوێندراوەتەوە