یاریه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى نێوان (پاریس سانجێرمان و
مانچسته‌رسیتى) گرانبه‌هاترین یارى مێژوو ده‌بێت کە نزیكى دوو ملیار یۆرۆ نرخى یاریزانه‌كانە.
ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بەکاتى هەرێم،
لەیارییەکانى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، هەردوو یانەى
پاریس سانجێرمان و مانچستەر ستى لە یاریگاى باخچەى شازادەکان لە پاریسى پایتەخت
بەیەکترى دەگەن.
بەپێى
راپۆرتێکى رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى، نرخى سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانى یانه‌ى مانچسته‌رسیتى ده‌گاته (1.005)ملیار یۆرۆ، هەروەها نرخى یاریزانه‌كانى
پاریسیش ده‌گاته (997.25) ملیۆن یۆرۆ، به‌وشێوه‌یه
سه‌رجه‌مى نرخى یاریزانانى هەردو یانە دەگاتە نزیكه‌ى دوو ملیار یۆرۆ، ئەمەشى
بەنرخێکى خەیاڵى و مێژویى وێناکردووە.
هه‌ردوو یانه له‌ئێستادا لەڕوى ئەستێرە و
ئەنجامەوە له دۆخێكى باشدان و له هاوینى ئه‌مساڵدا توانیویانه بەهێنانى چەند
ئەستێرەیەکى گەورە و بەنرخ تیپه‌كانیان به‌هێز بكه‌ن، بەشێوەیەک یانەى مان ستى لە
هاویندا توانیویەتى بەنرخێکى بەرز جاک گریلش بگوازێتەوە و پاریسیش مێسى و رامۆس و
ڤیناڵدۆم و حەکیمى و دۆناڕۆماى هێناوەتە ریزەکانى.
لە راپۆرتەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە، لەئێستادا
ته‌نها نرخى هێڵى هێرشبه‌رى یانه پاریس (340) ملیۆن یۆرۆیه کە گرانترینیان مپابێ (160) ملیۆن یۆرۆ
و نەیمار (100) ملیۆن یۆرۆ و مێسى (80) ملیۆن یۆرۆ، هێڵى هێرشبەرى مانچستەر ستیش
کە پێکهاتووە لە دیبڕۆین و ستێرلینگ و فیل فۆدین، زیاترە لە (270) ملیۆن یۆرۆ.
بەو شێوەیەش، ئەمشەو چاوەکانى تۆپى پێ لە
دونیادا بینەرى گرانبەهاترین یارى تۆپى پێ دەبن لە روى نرخەوە.
وەرگێرانى لە
ئینگلیزییەوە؛ محەمەد ناسر
608 جار خوێندراوەتەوە